پێرێز بۆ نەچووە میركاتۆوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆڕتە هەواڵەكان لە ئیسپانیاوە بڵاویان كردەوە كە ڕیاڵ مەدرید هۆكاری خۆی هەیە كە میركاتۆی هاوینەی بە كۆتا هاتوو بەشداری نەكرد سەرۆكی یانەكەش ئامادەكاری كردووە بۆ داهاتوویەكی پڕشنگدار بەو ئەستێرەیەوە كە خەونی پێوە دەبینێت لە مێژەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: پلانەكەی پێرێز بە مەبەستی پەلكێش كردنی كیلیان ئیمباپێ‌ ئەستێرەی ناوازەی تۆپی پێی وڵاتی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانت جێرمان سەركەوتوو بوو پاش ئەوەی میركاتۆی هاوینە بەشداری نەكرد و كۆمەڵێك یاریزانیشی فرۆشت و چەند یاریزانێكیشی گەڕاندەوە و لە مووچەی زۆری چەند ئەستێرەیەك خۆی ڕزگار كرد بە تایبەت گاریس بێڵ.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: 3 ساڵە ڕیاڵ هیچ جووڵەیەكی نەكردووە بە مەبەستی پەلكێش كردنی ئیمباپێ‌ تا ئیدارەی پاریس زوویر نەكات، بەڵام لە ئێستادا یاریزانەكە خۆی ئیدارەی یانەكەی ئاگادار كردۆتەوە كە دەیەوێت بڕوات یانە پاریسییەكەش ناچارە مل بۆ ویستی یاریزانەكە بدات، چونكە بۆندەكەی لە 2022 بە كۆتا دێت ئەو كات دەتوانێت بە خۆڕاییش بۆ ڕیاڵ بڕوات هەر بۆیە هەموو شتێك ئاشكرایە كە پلانەكەی پێرێز سەركەوتوو بووە بە مەبەستی نوێ‌ كردنەوەی ڕیاڵ لە وەرزی داهاتووەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا