فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی تاران بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی تاران بۆ کورتەفیلم لە رۆژانی ٢٨ی تشرینی یەکەم هەتا ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە ئێران بەڕێوەبچێت.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەپێناو تەندروستیی هونەرمەندان رەنگە فێستیڤاڵە کە لەڕێی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەبچێت.

دەشڵێت: لە حاڵەتێکدا ئەگەر لەو وادەیەی دیاریکراوە بارودۆخ و گوزەرانی توندروستیی باش بوو ئەوا فێستیڤاڵەکە بەشێوازی رووبەڕوو و راستەخۆ ئەنجام دەدرێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی تاران لە خولی سی و حەوتەمیندایە و ئەو کورتەفیلمانەی تێیدا بەشدار دەبن خۆیان لە سینەمای ئێرانی و نێودەوڵەتیدا دەبیننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا