بەوێنە.. کارەکانی وریا عومەر لە شارێکی ئەڵمانیا سەرنجی بینەرێکی زۆری ڕاکێشاوە

پۆڵەتیک پرێس

کارەکانی وریا عومەری هونەرمەند لە شاری “ئاخن” ی ئەڵمانیا سەرنجی بینەرێکی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوەو سەرۆکی شارەوانی شارەکەش سەرسامی خۆی بە کارەکانی خۆی و هاوڕێکانی دەربڕیوە.

وریا عومەر، هونەرمەندی نیگارکێش بە بەشی فەرهەنگی پۆڵەتیک پرێسی وت: ئەوەی ڕاستی بێ ئێمە کۆمەڵێک ھاوڕێین ، بریتین لە چەند کوڕ و کچێک کە بە شێوەکی نایاسایی لە زۆر شوێنی ئەڵمانیا کارمان لەسەر دار و دیوار و ژێر پردو تونێل و شوێنی شەمەندەفەرەکان دەکرد ھەرکەسەو بە تەکنیک و ستایلی خۆی ، تا ئەو چەند مانگەی دوایی ، شارەوانی ئەو شارەی من لێی دەژیم کە ناوی (ئاخن)ە ناچاربوون شوێنێکمان بدەنێ بۆ کاری ھونەری ، وابوو لەناو شار(-) پارک ھاوز دەمێکبوو بۆ ئۆتۆمبێل بەکاریان نەدەھێنا شوێنەکەش زۆر گەورەبوو کە بریتیبوو لە شەش قات کلیلی شوێنەکەیان دا بە ئێمە جێگای دڵخۆشیەکی زۆر بوو بۆ ئێمە. دواتر بیرمان لەوە کردەوە فیستیفالێک ڕێک بخەین ، ھونەرمەندانی تر بەژدار بن موزیسیەن ، شانۆکار و هونەرمەندانی دیکەش جگە لە کارەکانی ئێمە شێوەکار کە بریتی بوون لە گڕافیتکی و پێڕڤۆڕمەنس و ھونەری ئاکشن.

وتیشی: ڕاستی دەنگدانەوەکی یەکجار گەورەی بەخۆوە ھێنا .خەڵکی بەردەوام لە شوێنی دوور و جیا جیا دەھاتن ، تا گەیشتە ئەو ئاستەی حوکمەت ڕێکاری یاسایی گرتەبەر داوایان لە ئێمە کرد کۆتایی بەو نمایشە بێنن لەبەر پەتای کۆڕۆنا …دەستخۆشیەکی زۆر لەمن و ھاوڕێکانم کرا لەلایەن خەڵکی ئاسایی کەسایەتی کاربەدەستانی دەولەت بەتایبەتی سەرۆک شارەوانی چەندین جار دەیگوت شانازیت پێوە دەکەم ، بینەرێکی یەکجار زۆرتان ھەبووە بۆیە شانازیت پێوە دەکەم.

وریا عومەر لەبارەی کارەکەیەوە دەڵێت: من باوەڕێکی زۆرم بەو ڕێگایەی خۆم ھەیە کە دەتوانم موعانات و یا ئەو چەپەلی و نادادپەروەری و ناشرینیەکانی ووڵاتەکەم کە زۆرینەی ژیانم لەوێ بووە ، بە جۆرێک دایتاشم و جارێکیتر وێنایان بکەمەوە بەوشێوەیەی کە لەناو خەیاڵمە .

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا