ساڵی رابردوو 21 هەزار رووداوی ئاگركەوتنەوە لە عێراق روویانداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

روانگەی عێراقی سەوز رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارەی لە ساڵی 2023 كۆكراوەتەوە لەبارەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق، رووداوی ئاگركەوتنەوەی حەمدانییە لەهەموو رووداوەكان دیارترە.

رۆژی دوو شەممە 1ی كانوونی دووەمی 2024، روانگەی عێراقی سەوز بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێدا ئاماری رووداوەكانی ئاگركەوتنەوەی لە عێراق بڵاو كردەوە.

بەپێی ئەو ئامارە، رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان ژمارەیان گەیشتۆتە 21 هەزار و 24 رووداو كە لە چێشتخانە و باڵەخانە و دامەزراوە میریی و نا حكومیەكان روویانداوە، زۆرترین رووداوەكانیش لە بەغدا بوون.

روانگەی عێراقی سەوز راشیگەیاندووە، رووداوی ئاگركەوتنەوەی حەمدانییە لە هەموو رووداوەكانی دیكە دیاتربووە و رەنگدانەوەی زۆری هەبووە، زۆرترین هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەی بەسرەش بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە، ئەوەش هۆكاری نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگر كەوتنەوەكانی ساڵی پار، كەمتر بووە بە بەراورد بە ئاگر كەوتنەوەكانی ساڵی 2022 بەرێژەی 21%، ئەوەش بەهۆی ئەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ هۆشیاكردنەوەی هاووڵاتیان لەلایەن تیمەكانی ئەگركوژێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا