پۆڵەتیک پرێس
کتێبی ( سیاسەت-ڕاڤەکردنی هزرە مەزنەکان بە زمانی سادە) نوێترین وەرگێڕانی ڕەسووڵ سوڵتانی بڵاو کرایەوە.
کتێبەکە ڕوانگەی فەیلەسووف و سیاسییەكان بۆ سیاسەت لەە پێش كۆنفۆشیوسەوە تا بەهاری عەرەبی لەخۆگرتووە و وەشانخانەی ئەحمەدی خانی چاپی کردووە.
ڕەسووڵ سوڵتانی، وەرگێڕی دیاری کورد لەبارەی کتێبەکەوە دەڵێت: هەوڵم داوە بە زمانێكی بێ گرێ بیكەمە كوردی. خۆم لەو بوارەشدا تاقی كردەوە. دكتۆرایەكی زانستە سیاسییەكانیش بە کتێبەکەدا چووەتەوە.
دەشڵێت: ئەم كتێبە یەكێكە لەو كتێبانەی لە بەشی زانستی سیاسیدا بۆ قوتابییەكان پێویستە .