کیا کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ئۆتۆمبێلی سۆرێنتۆ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ ئەوەی ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێلەکانی سۆرێنتۆی کۆمپانیای کیا فرۆشێکی زۆریان هەبوو، کۆمپانیاکە بڕیاریدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ئۆتۆمبێلەکانیدا بکات و بە تەکنیک و تایبەتمەندی نوێوە بەرهەمیان بهێنێت.

لەڕووی شێوەوە ئەم جۆرە نوێیەی ئۆتۆمبێلەکانی کیا لە نمونەی ئەو سۆرێنتۆیە جیاوازن کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا خرایە بازاڕەوە و قەبارەکەی گەورەترە و درێژترە، بەجۆرێک درێژییەکەی چوار مەتر و ٨١ سانتیمەتر دەبێت، هاوکات، پانییەکەی ١٩٠ سانتیمەتر و بەرزییەکەی ١٧٠ سانتیمەتر دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، لەم جۆرەی سۆرێنتۆدا شوێنی ٧ سەرنشین هەیە و دوو شاشەی گەورەی تێدایە یەکێکیان هەستەوەرە.

هاوکات، شوێنی کوشنی ئۆتۆمبێلەکە سیستمی گەرمکەرەوەی تێدایە و لەڕێ سیستمی کارەباییەوە دەتوانرێت کۆنترۆڵی کورسیەکان بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا