کەشناسی: لەکاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە جێگیر دەبێت و لەشەودا پێشبینی دروستبوونی تەم دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی یەکەم، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەل نمە باران و بەفری پچرپچر لەم ناوچانە، لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆرێت کەشەکە جێگیر دەبێتەوە، لەکاتەکانی شەو پێشبینی دروستبوونی تەم دەکرێت لەناوچەجیاجیاکاندا و زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم تاکوو کاتەکانی بەیانی زوو رۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

سبەی سێشەممە26ی کانونی یەکەم، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی شەو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا و زیاتر لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 14پلەى سیلیزى

سلێمانی :13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 13پلەى سیلیزى

کەرکوک : 16پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13پلەى سیلیزى

زاخۆ : 14پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1پلەى سیلیزى

سۆران : 13پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا