كازمی بەڵێنی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە، كە بەم نزیكانە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.

بەقسەی عەبدولستار مەجید، ئەندامی شاندی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ بەغدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی حیزبەكەی بەڵێنی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی داوە.

لەو بارەوە عەبدولستار مەجید، بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لەكۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران باسمان لە دۆخی ئابووری عێراق‌و هەرێمی كوردستان كرا.

ئەندامەكەی شاندی كۆمەڵ وتیشی: لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كازمی وتی: بەم نزیكانە موچەی فەرمانبەران رەوانە دەكەین، بەڵام پێویستە وردبینی لەلیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا موچەی مانگی نیسانی رابردووی فەرمانبەرانی دابەشنەكردووەو چاوەڕێیە، بەغدا بڕی 320 ملیار دۆلاری بۆ رەوانە بكات، تا بەداهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشكردنی موچە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا