قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەستۆی کێ؟

(هەڵپەڕین لە حەوشەی خواردا)

هەرگیز نەمویستوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کۆرۆنا بکەم هەرکەس خزمەتێکی لەو بوارەکردبێ جێی پێزانینە بەڵام لەم چەند رۆژەی رابردودا یٔامارەکانی گیانلەدەستدان مەترسیدارن، وەک هەمیشە لەودیوو پەردەی دروشمەکانی خۆپارێزیەوە هەندێک کەس مەرامە حەرامە بەکۆتا نەهاتوەکانیان لەم یٔامارانەدا تێردەکەن

تادێت دەنگی ناڕەزایی بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بەرزدەکرێتەوە، گوایە دەڵێن پابەندنەبوونی هاوڵاتیان و ماسک نەبەستن و یٔەنجامنەدانی پشکنینی ٦٠ یان ٧٠ هەزار دیناری هۆکارە بۆ زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگای سلێمانیدا، بەڵام لە راستیدا هیچ وانیە.

کە دەگوترێت رێژەی سەدی گیان لەدەستدان لە سلێمانی بەرزترینە و نزیکەی دووهێندەی ستانداردە جیهانیەکەیە کەواتە لەرووی زانستیەوە پەیوەندیەکی یٔەوتۆ نیە لەگەل زۆری ژمارەی توشبووان بەڵکو راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە یٔاستی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی چونکە رێژەی سەدی پەیوەندی نیە بە زیاد و کەمی توشبووان و تەنها پەیوەندی هەیە بە توندی نەخۆشیەکە و شێوازی خزمەتگوزاریەکان.

لە یٔیتالیا و یٔێران و زۆربەی جیهان چەندین ملیۆن کەس (چەند هێندەی کۆی ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان) دووچاری کۆرۆنا بوون و رێژەی گیانلەدەستدان بە یٔاستەم لەسەدا ٣ ی تێپەڕاند بەڵام لە سلێمانی بە پێی یٔامارەکان تەنیا چەند هەزار کەسێک دوچاری نەخۆشیەکە بوون و لەهەر ١٠٠ کەسێکیان لانی کەم پێنج گیانی لەدەستداوە.

لە کاتێکدا کۆرۆنا زۆرترین مەترسی لەسەر بەتەمەنەکان و بەساڵاچووان دروستدەکات بەڵام تێکڕای تەمەن لێرە ٧٠ ساڵ کەمترە واتە بەراورد بە خۆریٔاوا یٔێمە خەڵکی بەتەمەنمان کەمترە کەواتە دەبوو هەرچەندێک خەڵک نەخۆشیەکە بگرێت گیانلەدەستدان کەمتربێت کە بەداخەوە لە سلێمانی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی منداڵانیش بەم نەخۆشیە دەرکەوتووە.

کێشەی گەورەی هەر کۆمەڵگەیەک لەوەدایە کە زاناکانیان بێ یٔەمەک بن، چونکە یٔەوان دەتوانن زۆر بەیٔاسانی وەک یٔێستا باری سەرنجی کۆمەڵگە بگۆڕن بەلایەکدا کەهیچ پەیوەندی بە بابەتەکەوە نیە سەریٔەنجامیش تا دێت ژمارەی هەوادارانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان زیاتر دەبێت و ژمارەی زیندووەکانیش وەک ژمارەی تەختی نەخۆشخانەکان کەمتر دەکات، بەمەش دەوترێت:
سیاسەتی خۆنواندن لەسەردەمی خەڵک فەوتاندن وەک هەڵپەڕین لە حەوشەی خواردا

 

سیامەند خەلیل

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا