ناتوانیت لێیان ببەیتەوە ببە بە ئەوان

پۆڵەتیك: سپۆڕت

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بەر بڵاو فۆتۆیەكی چیبۆ مۆتینگی كامیرۆنی بڵاو كردۆتەوە بە درێسی نوێی بایرنەوە و پاش ئەوەی ئەو یاریزانە بە بۆندێكی خۆڕایی پەیوەندی كرد بە یانەكەوە و ئیدی درێسی باڤاری دەپۆشێت.

ڕۆژنامە گەورە و ناودارەكەی ئەڵمانیا لەگەڵ فۆتۆكە نووسینێكی بڵاو كردۆتەوە كە تیایدا ئاماژەی بۆ چانس كردووە لە ژیانی یاریزاندا بە تایبەت لە ئێستادا كە یاریزانێكی وەك مۆتینگ هەیەتی گوایە ئەوەی بۆ ئەو یاریزانە لوواوە بۆ كەم یاریزان ڕوو دەدات.

ڕۆژنامەكە لەگەڵ فۆتۆكەدا بڵاوی كردۆتەوە:

هەندێك یاریزان چانس بە شێوەیەك لە دەرگای دەدات خۆشی نازانێت چۆن و كەی چیپۆ موۆتینگ یاریزانی یانەی پاریس سانت جێرمانی پێشوو لە شەوی 8/23 بەرامبەر بایرن لەگەڵ پاریس سانت جێرمان یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگی دۆڕاند لە 10/5 ئەو یاریزانە درێسی بایرنی پۆشی و بووە یاریزانی بایرن بە واتایەكی تر ئەگەر نەت توانی لێیان ببەیتەوە ئەوا ببە بە یەكێك لەوان … ئەم دۆخەش بە سەر مۆتینگ هات كە بۆندی لەگەڵ یانە باڤارییەكە واژوو كرد لە تەمەنی 31 ساڵیدا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا