هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 7، بنکەکانی دەنگدان بەرووی هاوڵاتییاندا کرایەوە و دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد.

یەکەم جارە لەساڵی 2013ەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و یەکەم جارە لە ساڵی 2005ەوە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک بەڕێوەدەچێت.

لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق زیاتر لە 6 هەزار بەربژێر، رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی 285 کورسی ئەنجوومەنی 15 پارێزگای عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەن.

ژمارەی پارت و هاوپەیمانییەتییەکان کە بەژداری لە پرۆسەی دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن 66 پارت و هاوپەیمانێتییە.
نزیکەی 1600 بەربژێری ژن هەیە کە رێژەیان دەگاتە %25 و 75 کورسییان بۆ تەرخانکراوە، 10 کورسی کۆتاکانیش بۆ پێکهاتەکانی کریستیان، شەبەک، کوردی ئێزدی و فەیلی و سائیبەی مەنداین.

بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 18-12-2023 کۆتایی دێت و لەدوای 24 کاتژمێر لە داخستنی سندووقەکانی دەنگدان، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان رادەگەیەندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا