داهاتی پارێزگای سلێمانی کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتەکان لە پارێزگای سلێمانی، بڕی داهاتی پارێزگاکەی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە کە بڕەکەی نزیەکی 12 ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو، نزیکەی 2 ملیار دینار کەمیکردووە.

پێگەی شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی لە رۆژی 09-12-2023 بۆ 15-12-2023 بڵاوکردەوە، بڕەکەی 12 ملیار و 143 ملیۆن و 130 هەزار و 329 دینار بووە.

لەو رێژەیەش بڕی نەختینە نزیکەی 10 ملیار و 502 ملیۆن و 981 دینار، واتە %86ی بەشێوەی نەختینیەیی بووە و 1 ملیار و 640 ملیۆن و 105 هەزار کە دەکاتە %14 بەشێوەی چەک بووە، و مقاسە 46 هەزار دینار بووە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا