كەنەدا فرۆشتنی چەكی بەتوركیا راگرت

پۆڵەتیك پرێس

كەنەدا بڕیاریدا فرۆشتنی چەك بەتوركیا رابگرێت تاوەكو دڵنیادەبێتەوە لەوەی ئەو وڵاتە چەكەكانی لە شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان بەكارنەهێناوە.

فرانسوا فیلیب وەزیری دەرەوەی كەنەدا لە تویتێكدا رایگەیاند، وڵاتەكەی بڕیاریداوە فرۆشتنی چەك و كەرەستەی سەربازی بە توركیا رابگرێت تا ئەوكاتەی دڵنیادەبێتەوە لەوەی كە ئەو چەك و كەرەستە سەبازییانەی پێشتر بە توركیای فرۆشتووە لە سودی ئازەربایجان دژ بە ئەرمینیا بەكارنەهێنراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فەرمانی كردووە لێكۆڵینەوە بكرێت لەو دەنگۆیانەی كە باس لەوەدەكەن تەكنەلۆجیای سەربازی كەنەدا لە ململانێكانی قەرەباخدا بەكارهێنراوە.

لای خۆشیەوە توركیا ئەو هەڵوێستەی كەنەدا بە دوو روویی لێكدەداتەوەو ئاماژە بەوەدەكات كەنەدا لەكاتێكدا گەمارۆ دەخاتە سەر توركیا، بەڵام بێدەنگە لەو دەنگۆیانەی كەباس لەبەكارهێنانی كەرەستەی سەربازی ئەو وڵاتە دەكەن لە قەیرانی سەربازی یەمەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا