میركاتۆ بە وردەكارییەكانییەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
میركاتۆی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان لە نێوان یانەكانی كیشوەری ئەوروپا بە كۆتا هات تیایدا چەند یانەیەك ئەسپی خۆیان تاو داو بۆندی پێویستی خۆیان ئەنجامدا لە بەرامبەردا چەند یانەیەك بە خراپترین دۆخدا تێ‌ پەڕێن و چاوەڕوانی واژوو كردنی بۆندیان لێ‌ دەكرا، بەڵام ئەنجامیان نەدا لەو یانانەش بەرشەلۆنە كە زۆر شەرمنانە لە میركاتۆدا سوڕایەوە لە كاتێكدا و لە دوا ساتەكانی كۆتا ڕۆژدا بایرن و مانچستەر یونایتد و یۆڤینتۆس ئەوەی ویستیان كردیان لەولاشەوە ڕیاڵ هیچ لەم میركاتۆیەدا.

یانەكانی بۆندیان واژوو كرد یەك بە یەكێنا بە پێی گرنگی باس دەكەین:

مانچستەر یونایتد:
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چەند بۆندێكی واژوو كرد لە میركاتۆی هاوینەدا لەوانە:
1/ ئیدیسۆن كاڤانی ئۆرەگوایی: ئەم یاریزانە بە خۆڕایی و بە بۆندێكی دوو ساڵە ڕووی كردە مانچستەر بۆ هەر ساڵێك 10 ملۆین یۆرۆ وەردەگرێت.

2/ ئەلیكس تیلیسی بەرازیلی: ئەم یاریزانە لە یانەی پۆرتۆی پرتوگالییەوە بە بۆندێكی 15 ملیۆن یۆرۆیی و بۆ ماوەی 5 ساڵ ڕووی لە یانەی مانچستەر یونایتد كرد.

3/ ئەمادۆ تراوری كۆت دیڤواری: یاریزانی تەمەن 18 ساڵی یانەی ئەتەڵانتا برگامۆی ئیتاڵی كە لە زستانی داهاتوو ڕوو لە ئۆڵدترافۆرد دەكات و ئەم ماوەیەش لە ئیتاڵیا دەمێنێتەوە و بۆندەكەشی 21 ملیۆن لە سەرەتادا دەدرێت و پاشانیش كە ڕووی لە مانچستەر كرد 20 ملیۆنی تر بە یانە ئیتاڵییەكە دەدرێت.

كریس سمۆلینگی بەرگریكاری تەمەن 30 ساڵیش لە مانچستەرەوە ڕووی لە یانەی ڕۆمای ئیتاڵی كرد سەرەتا بە خواستن بوو، بەڵام دوێنێ‌ دووشەممە بەرامبەر 15 ملیۆن ئەو یاریزانە بوو بە یاریزانی یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیا.

 

بایرن میونخ

یانەیەكی تر كە بۆندی زۆری كرد، بەڵام بۆندەكانی سەرجەمیان كاریگەر بوون و تایبەت بوون و هەرزانیش لە سەری كەوتن بایرن میونخی ئەڵمانی بوو كە پێشتر چەند یاریزانێكی گواست بۆوە، بەڵام دوێنێ‌ 4 بۆندی واژوو كرد بەم شێوەیە:

1/ دۆگلاس كۆستای بەرازیلی: ئەم یاریزانە خۆی لە ڕیزی یانە باڤارییەكە یاری كردووە لە ماوەی نێوان 2015 بۆ 2017 دواتر ڕووی لە یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی كرد، بەڵام بایرن لە سەر داوای هانزی فلیك گەڕاندییەوە ڕیزەكانی بە خواستن لەگەڵ ئەگەری كڕینەوەی جارێكی تر.

2/ مارك ڕۆكای ئیسپانی: ئەم یاریزانە لاوە لە ڕێزی یانەی ئیسپانیۆل بەرشەلۆنەی پلە دوو یاری دەكرد، بەڵام بایرن بە باشترین یاریزانی داوا بۆ نێوەندی یاریگا هەر بۆیە گواستییەوە ڕیزەكانی.

3/ چۆبۆ مۆتینگی كامیرۆنی: ئەم یاریزانە بە بۆندێكی خۆڕایی لە یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسییەوە ڕووی لە یانەی بایرن میونخ كرد و بۆندەكەی بۆ ماوەی وەرزێكە لەگەڵ ئەگەری درێژ كردنەوەی بۆ وەرزێكی تر و یانەكە دەتوانێت وەك هێرشبەرێكی یاریدەدەر سوود لە تواناكانی وەربگرێت.

4/ بونا ساری فەڕەنسی: یاریزانی بە توانای تاكی یانەی مارسیلیا ئەمیش لە سەر داوای هانز فلیك خۆی خواسترایەوە یانەكە تا ببێتە هاوكاری یاریزانانی هەردوو باڵی یانەكە بەو پێیەی دەتوانێت لە هەردوولا یاری بكات.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە لە پێشوودا بایرن دوو بۆندی ئاگرینی واژوو كرد كە هەردووكیان هەم داهاتووی یانەكەن هەمیش داهاتووی تۆپی پێی وڵاتی ئەڵمانیان ئەوانیش هەریەك لە ئەلیكسەندەر نۆبڵی گۆڵچی لاو یانەی شاڵكەوە هەروەها لیۆوا سانێ‌ هێرشبەری باڵی چەپی یانەی مانچستەر سیتی بوون كە گواستنییەوە ڕیزەكانی.

 

بەرشەلۆنە

مریكاتۆی یانەی بەرشەلۆنە دەبو لە كۆتایدا بە دڵی ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری نوێی یانەكە بێت، بەڵام یانەكە یاریزانێكی زۆری بە خۆڕایی لە دەستدا تەنها بۆ ئەوەی مووچە زۆرەكانیانی بۆ بگەڕێتەوە لە بەرامبەردا 5 بۆندی دیاری كرد كە خۆی دەبوو دوێنێش دواهەمین بۆندی واژوو بكات كە ئەویش مێمفیس دیپای هۆڵەندی بوو لە لیۆنی فەڕەنسییەوە، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا ئێستا یانەكە پاش ڕۆیشتنی لویس سوارێز بۆ یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید بێ‌ یاریزانی ژمارە 9 مایەوە.

بۆندەكان ئەمانەن:
فرانسیسكۆ ترینكاو بە 34 ملیۆن لە سپۆرتینگ براگاوە گواستییەوە.
پیدری لە لاس پاڵماسەوە بە 5 ملیۆن گواستییەوە.
ماتیۆس فیرناندێز لە یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلییەوە گواستییەوە.
میرالیم بیانیچ لە یانەی یۆڤنتۆسەوە گواستییەوە بە 60 ملیۆن.
سێرجینت دێست لە ئاجاكسەوە بە 21 ملیۆن گواستییەوە.

یانەكانی تر چەند بۆندێكی كاریگەریان واژوو كرد كە ئێمە لێرەدا گرنگترین بۆندەكان باش دەكەین، چونكە ناكرێت تەواوی بۆندەكان باس بكرێن تەواو نابن، بەڵام ئەوانەی كاریگەرییان هەیە بە سەر تۆپی پێوە ئەوانە باس دەكەین.

یانەی یۆڤینتۆس فیدریكۆ كێزای ئەستێرەی یانەی فیرۆنتینای گواستەوە ڕیزەكانی.
تۆماس پارتی: ئەم یاریزانە بە شێوەیەك یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی ڕفاندیان كار گەییشتە ئەوەی ئەمڕۆ دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتڵەتیكۆ تووڕە بوونی خۆی لە ئیدارەی یانەكەی نەشاردەوە و بە ئاشكرا باسی لەوە كرد كە ئیدارەی یانەكەی كارێكی خراپیان كردووە بە ڕێگە دان بە ڕۆیشتنی پارتی ئەمەش پاش ئەوە دێت یانەی ئەرسیناڵ لە بری هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەییان دا كە 50 ملیۆن یۆرۆ بوو و گواستیانەوە.

سیو واڵكۆت لە ئیڤەرتۆنەوە ڕووی لە یانەی ساوزهامتۆن كرد.
جان كلێر تۆدیبۆ لە دۆرتمۆندەوە گەڕایەوە بەرشەلۆنە، بەڵام بەرشەلۆنە ئەو یاریزانە فەڕەنسییەی بە خواستن و بۆ ماوەی 2 وەرز دا بە یانەی بەنفیكای پرتوگالی.

دیێگۆ لاكسالتی ئۆرەگوایی لە میلانەوە ڕووی لە یانەی سێڵتیكی سكۆتلەندی كرد.
نیكۆلا كانالێسی كڕواتی لە ئەتڵەتیكۆوە ڕووی لە یانەی هیلاس فیرۆنای ئیتاڵی كرد.
یانەی ئیڤەرتۆن ڕۆبن ئۆڵسۆنی گۆڵچی سویدی لە یانەی ڕۆماوە بە خواستن گواستەوە.
لۆكاس تۆڕێڕا لە ئەرسیناڵەوە بە خواستن ڕووی لە یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید كرد.
یانەی لیدز یونایتد توانی ڕافینای بەڕازیلی لە یانەی ڕینی فەڕەنسییەوە بگوازێتەوە ڕیزەكانی بە بۆندێكی 17 ملیۆن یۆرۆیی.
جەمال بیل عەموڕی جەزائیری لە یانەی شەبابی سعودییەوە ڕووی لە یانەی لیۆنی فەڕەنسی كرد.
فۆڵهامی لەندەنی بەرگریكاری دانیماركی یواكیم ئیندیرسۆنی لە یانەی لیۆنەوە بە خواستن گواستەوە ڕیزەكانی.
یانەی ئاجاكسی هۆڵەندی دایڤی كلاسنی لە یانەی ڤیردەر برێمەنی ئەڵمانییەوە گواستەوە ڕیزەكانی.

پاش تەواو بوونی میركاتۆ ژمارەیەك یاریزانی ناوازەی جیهانی بە بێ‌ یانە مانەوە واتا هەر یانەیەك بیەوێت دەتوانێت سوودیان لێ‌ وەربگرێت، بەڵام لە دوای میركاتۆی زستانەوە دەتوانێت بە ڕەسمی بە كاریان بهێنێت كە ئەمانەن:
1/ ماریۆ مانزۆگیچی كڕواتی
2/ ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی
3/ ماریۆ گۆتزەی ئەڵمانی
4/ سەمیر نەسڕی فەڕەنسی
5/ دانی ویلباكی ئینگلیزی
6/ ئیزیگێل گارای ئەرجەنتینی
7/ جاكسۆن مارتینێزی كۆڵۆمبی
8/ حاتم بن عەرەفەی فەڕەنسی
9/ ئەلیكسەندەر پاتۆی بەرازیلی
10/ دانیال ستۆریجی ئینگلیزی
11/ فابیۆ بۆرینی ئیتاڵی
12/ كوادۆ ئاساموای غانی

یانەی ڕیاڵ مەدرید كە ئامادەكاری دەكەن بۆ وەرزی داهاتووی دروست كردنەوەی گالاكتیكۆس لەم میركاتۆیەدا هیچیان نەكرد و زێدان زوو ئاشكرای كرد كە ئەوان بۆند واژوو ناكەن لە سەر بڕیاری پێرێزی سەرۆك.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا