کۆنگرێس ئامادە نییە بودجەی دیکە بۆ ئۆکرانیا پەسەند بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆنگرێسی ئەمەریکا ئامادە نییە بودجەی دیکە بۆ ئۆکرانیا پەسەند بکات، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش دەڵێت، ئەگەر پوتن لە ئۆکرانیا رانەگیرێت، ناتۆ رووبەڕووی شەڕانگێزییەکەی دەبێتەوە.

ئۆکرانیا بە چەکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی توانیویەتی نزیکەی 50 لەسەدی خاکەکەی کۆنترۆڵبکاتەوە. ئەمەریکا هەفتەی رابردوو 52ەمین پاکێجی سەربازی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند، ئەگەر کۆنگرێس بودجەیەکی دیکە بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا پەسەند نەکات، ئەمە دەبێتە کۆتا پاکێجی سەربازی واشنتن بۆ کیێڤ.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن، هاوتا بەریتانییەکەی لە واشنتن؛ رایگەیاند، پێویستە کۆنگرێس پەلە بکات لە پەسەندکردنی بودجەی پێویست بۆ ئۆکرانیا، تاوەکو دڵنیایی ئەوە بدەن پوتن جەنگەکە ناباتەوە.

بلینکن وتی: ئەمەریکا تاوەکو ئێستا بە بەهای زیاتر لە 70 ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیای کردووە، هاوپەیمانەکانیشمان لە ئەوروپا بە بەهای زیاتر لە 110 ملیار دۆلار هاوکاریی کیێڤیان کردووە، گرنگە هاوکارییەکانی ئەمەریکا و هاوبەشەکانی بۆ ئۆکرانیا بەردەوام بن و پێویستە کۆنگرێس پەلە بکات لە پەسەندکردنی بودجەی پێویست بۆ کیێڤ، پوتن ناتوانێت کەلێن بخاتە ناومان و دەبێت دڵنیایی ئەوە بدەین پوتن جەنگەکە ناباتەوە.

دەیڤد کامیرۆن، دوای دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی بەریتانیا یەکەم سەردانی فەرمی بۆ ئەمەریکا بوو و هۆشداری ئەوەیدا، ئەگەر پوتن لە ئۆکرانیا رانەگیرێت، لە داهاتوودا هاوپەیمانی ناتۆ رووبەڕووی شەڕانگێزییەکەی دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا