بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی كێشەی كەمی كیسە خوێن لە سلێمانی چارەسەركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی داواكارییەكانی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی_یان گەیاندە وەزیری تەندروستی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی كیسە خوێن لە سلێمانی، وەزیری تەندروستی عێراق رەزامەندیدا بە دابینكردنی دوو هەزار كیسە خوێن بۆ سلێمانی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كیسە خوێنەكان گەیشتوونەتە سلێمانی و لە كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كۆگاكراون.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت، پێشتر سەردانی كۆمەڵەی تالاسیمای سلێمانییان كردووە و لە نزیكەوە گوێبیستی پێداویستی و داواكارییەكانیان بوون و بەڵێنی جێبەجێكردنی كێشەكانیان پێداون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا