پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتارێكی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوادەخرێت، تا ئێستاش لەلایەن هێزە سونییەكانەوە هەشت كەس بۆ ئەو پۆستە دیاریكراون.
سائر جبوری ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەكانی راگەیاند، لیستی ناوی كاندیدەكانی هێزە سونییەكان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەشت كەسە، لە ئێستاشدا پەرلەمان لە پشوی یاساییدایە و لەوانەیە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوابخرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، رازیبونی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمان گرنگە، سەرەڕای ئەوەش دیاریكردنی كەسایەتی خاوەن ئەو پۆستە پێویستی بە دەنگی پەرلەمانتارەكانە.