هاوڵاتییەک لەسەر راگرتنی ئاژەڵی کێوی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ئاژەڵی کێوی لە ماڵەکەیدا راگرتبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی ئاگادارکرانەوە کە هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای دەربەندیخان ئاژەڵی کێوی راگرتووە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی قەزاکە لەسەر فەرمانی دادوەر چوون بۆ شوێنەکە.

پۆلیسی دەربەندیخان، پاش گەڕان و پشکنینی ماڵەکە توانیان دەستبگرن بەسەر ئاژەڵێکی کێوی (سیخوڕ)، هەروەها کەلەسەرێکی کەڵەکێوییەکدا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی.No photo description available.

May be an image of 2 people

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا