بانکی ناوەندی زیاتر لە 202 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە4ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی  202,300,305 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 179,380,305 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 22,920,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 157 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا