قائیمقامی سلێمانی بۆ کەمئەندامان: لەپاڵ داوا و هیوا و ئومێدەکانتان دەوەستین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە2ی کانونی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، قائیمقامی سلێمانی پیرۆزباییەکی ئاراستەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد.

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند،” بەبۆنەی رۆژی جیهانی کەمئەندامان پیرۆزبایی لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان دەکەم و وەک هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان پێ رادەگەیەنم”.

ئاماژەی بەوەشکرد،”خاوەن پێداویستیە تایبەتە بەڕێزەکانی هەرێمی کوردستان لەم یادەدا سەرباری پیرۆزبایم بۆتان جەخت لە دابینکردنی ژیانێکی شایستە و پڕ لە ئارامی و بەختەوەری دەکەمەوە بۆ خۆتان و خێزانەکانتان ، بێ چەند و چوون ئێوە شایستەی ژیانێکی باشتر و پڕ لە شکۆمەندین ئەرکی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتە بەدەنگ داواکاریی و داخوازییەکانتانەوە بێن و کەلێن و گرفتەکانی ژیانتان چارەسەر بکرێت”.

جەختیکردەوە،” سەرباری هەر گرفت و کەموکورتییەک لەپاڵ داوا و هیوا و ئومێدەکانتان دەوەستین و وەک هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان پێ رادەگەیەنم ، هیوادارم توانیبێتمان لە رابردوودا خزمەتێکی بچوکمان بە ئێوەی بەڕێز کردبێت و بۆ ئایندەش بتوانین لە ئاست چاوەڕوانییەکانتاندا بین و کەمێک لە گرفت و پێداویستەکانی ژیانتان پڕ بکەینەوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا