تا کۆتایی ساڵی دارایی بەهای هەناردەی شمەک لە ئێرانەوە بۆ عێراق 11 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی دارایی بەهای هەناردەی شمەک لە ئێرانەوە بۆ عێراق 11 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.

یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق ڕایگەیاند،” لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵەوە هەناردەی شمەک لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەڕێژەی 30% لەسەر بنەمای ساڵانە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی دارایی واتە تا 20ی ئاداری 2024 بەهاکەی بگاتە 11 ملیار دۆلار.

ڕوونیکردەوە، لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەندێک کێشە لە هەناردە و بارزگانیدا هەیە و پێویستە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، کە بەشێکیان پەیوەندی بە دیارینەکردنی دراوێکەوە هەیە لە مامەڵە بازرگانییەکەدا و پێویستە لایەنی ئێرانی داوا لە بانکی ناوەندی عێراق بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا