پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەم مانگەدا (کانوونی یەکەم) سێ رۆژ بە فەرمی کرایە پشوو.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، رۆژی 10ـی ئەم مانگە، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستانی داعش لەشەڕی مووسڵدا، پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق.
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژی 17 و 18ـی ئەم مانگە، بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، پشووی فەرمی دەبێت.
تا ئێستا دیار نیە کە پشووەکەی حکومەتی عێراق شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یاخود نا، بەڵام سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پشووەکە دەیانگرێتەوە.