پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیاند، فڕۆکەکانی عێراق بۆردوومانی دەوروبەری چەند گوندێکی دووزخورماتوویان کردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری داعشیان کوشتووە و چەند مۆڵگەیەکیشیان رووخاندوون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند، فڕۆکەکانی عێراق ژمارەیەک مۆڵگەی چەکداری داعشیان لە زنجیرە چیای پەلکانە لە دووزخورماتوو بۆردوومانکردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراویان هەبووە و چەندین مۆڵگە و جبەخانە کە چەک و پێداویستیی لۆجستیان تێدابووە رووخاندووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە هێرشەکە بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی کردنە ئامانجی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بووە.