بۆ سێیەمین جار بلینکن سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەو کاتەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەر هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بۆ سێیەمین جار گەشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد.

بڕیارە بلینکن لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیل قسە بکات سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەستی کاتی لە غەززە. پێشتر ئاگربەستی چوار رۆژە کە بۆ ماوەی دوو رۆژی دیکە درێژکرایەوە، لە ئاگربەستەکەی نێوان هەردوولادا، ئازادکردنی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین و هەروەها ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە لەخۆدەگرێت.

بەرپرسێکی فەلەستینی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، کە پێدەچێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی کەناری رۆژئاوا و لەوێ لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین و رێکخراوە سەربەخۆکانی ئەو کەرتە کۆببێتەوە.

بلینکن پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند لە برووسێلی پایتەختی بەلجیکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست و تێیدا ووتی، “لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرنجمان تەنها لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست دەبێت و  لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل داوای درێژکردنەوەی ئاگربەستی غەززە دەکەم”. ووتیشی، “درێژکردنەوەی ئاگربەست بە واتای ناردنی هاوکاری مرۆیی زیاترە بۆ غەززە”.

لە هەمان کاتدا لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ یواڤ گالانت، هاوتا ئیسرائیلییەکەی سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەست لە غەززە و هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی دیلەکان گفتوگۆیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا