داوایەکی حەلبووسی رەتکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، داوایەکی حەلبووسی بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکەی پارتەکەی (پارتی تەقەدووم) رەتکردەوە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئەو داوایەی حەلبووسی “لەگەڵ یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنەکان ناگونجێت”.

پارتەکەی حەلبووسی خاوەنی 37 کورسیی پەرلەمانییە و لە ساڵی 2021، وەک گەورەترین هێزی سوننەکان بەژداری لە پێکهێنانی حکومەتدا کرد، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی دەرکردنی حەلبووسی 36 پەرلەمانتاریان ماوە و یەک کورسی بەتاڵە.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، لە چواردەی تشرینی دووەم، بڕیاریدا بە فەرمی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵبوەشێتەوە.

دادگای فیدراڵیی عێراق بەرزترین ئاستی دەسەڵاتیی دادوەرییە و بڕیارەکانی شیاوی تانەدان و رەتکردنەوە نیە.

دوورخستنەوەی حەلبووسی، پاش سکاڵایەکی یاسایی لەیس دولەیمی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران هات کە تێیدا حەلبووسی بە ساختەکاری لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ناوبراو لە ئەندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران تۆمەتبارکردبوو، لە ئەنجامدا دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی بە هەردوو لایەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا