میسرو قەتەر كار ئاگربەستێكی درێژخایەن لە غەززە دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرانی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە دەوحەن و پرسی ئاگربەستێكی درێژخایەن لە غەززە، لەگەڵ لێپرسراوانی میسر و قەتەر تاوتوێدەكەن.

ئاژانسی فرانس پرێس لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە ولیەم بێرنز، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا و دەیڤید بارنیاع، بەڕێوەبەری هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) لە دەوحە لەگەڵ محەمەد عەبدولرەحمان ئالسانی، سەرۆكوەزیرانی قەتەر كۆبوونەتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا لێپرسراوانی میسریش ئامادەبوون.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەسەر پێشنیازی سەرۆكوەزیرانی قەتەر، بەڕێوەبەرانی هەواڵگری ئەمریكا و ئیسرائیل زنجیرەیەك كۆبوونەوە لە دەوحە ئەنجامدەدەن و تیایدا باس لە قۆناغەكانی دوایی كۆتاییهاتنی ئاگربەست لە غەززە و تاوتوێی مەرجی لایەنەكانیش بۆ رێككەوتنێكی ئاگربەستی درێژخایەن دەكەن.

رۆژی هەینی یەكەم ئاگربەست لە غەززە دوای 48 رۆژ لە شەڕ و پێكدادان راگەیەنرا كە ماوەكەی چوار رۆژ بوو، دواتریش ماوەی ئاگربەست دوو رۆژی تر درێژكرایەوە، لەئێستاشدا قەتەر و میسر كار بۆ رێككەوتن لەسەر ئاگربەستێكی درێژخایەن لە غەززە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا