نەوتە 50 هەزاریەكەی بەغدا چۆن دابەش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی بەغدا بڕیاریدا بەشەنەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەبکات بە نرخی 50  هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو نەوتە ڕووندەکاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو بەشە نەوتەی كە لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵەوە لە بەغدادەوە دەنێردرێت، بۆ ناوچە شاخاوییەكان تەرخان دەكرێت.

بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەو بەشە نەوتەی كە لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵەوە لە بەغدادەوە دەنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان، بریاردرا لەكاتی هاتنیدا تەرخان بكرێت بۆ ناوچە شاخاوییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین.

راشیگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت بەنرخی 103 هەزار و 500 دینار بۆ 200 لیتر بەهەمان میكانیزم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا