پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر كە بە تۆمەتباران بووە .

ئەمڕۆ دووشەممە28ی تشرینی دووەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزوور لەبارەی سێ‌ تۆمەتبارەوە كە گومان دەكرا ماددەی هۆشبەریان پێبێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد”.

ئاماژەی بەوەکرد،  لە ئەنجامدا توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوورەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆرەكانی (كریستاڵ، تلیاك ، حەبی هۆشبەر ) كە بەتۆمەتباران بووە .

جەختیکردەوە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ر،ن،أ ) لەدایكبووی 2000، (ج،ج،ح ) لەدایكبووی 1999، (پ،م،ق) لەدایكبووی 2000، بەبڕیاری  دادوەر و بەپێی ماددەی 26 لەیاسای قەدەغەكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا