شاندەکەی هەرێم لە بەغدا ماونەتەوە؛ کۆبوونەوەی زیاتر دەکەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆش شاندی هەرێم لە بەغدا بمێننەوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق، دانوستان بکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

شاندەکە دوێنێ دووشەممە 28ـی تشرینی دووەم بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران گەیشتنە بەغدا.

کۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ئەمرۆش گفتوگۆکان درێژەیان دەبێت بۆ رازیکردنی بەغدا بە پێدانی قەرزێکی دیکەو بابەتی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە تاوەکوو لە ساڵی نوێدا موچەی فەرمانبەران لە ئینفاقی فعلی جیابکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا