بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە27ی تشرینی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی  225,780,000 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 209,000,000 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 16,780,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 158 هەزار و 300 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام بەراورد بەماوەی ڕابردوو نرخی دۆلار تاڕادەیەک ڕووی لە دابەزین کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا