نەخۆشخانەی هیوا ئامارێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەخۆشخانەی هیوا ئامارێكی نوێی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: سەرەڕای هەموو گرفتە داراییانەی كە هەیە بەڵام هێشتا توانیومانە خزمەت گوزاریەكان لە ئاستێكی باڵادا بێت.

نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند: سەرەڕای هەموو گرفتە داراییانەی كە هەیە بەڵام هێشتا توانیومانە خزمەت گوزاریەكان لە ئاستێكی باڵادا بێت هیوادارین ئەم خزمەتانە بەردەوام بێت و پشتیوانی هەموو لایەك هەبێت و گرفتە داراییەكان نەبێتە هۆی لاواز بونی خزمەت گوزاریەكانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎ئامارەكانی ئەمڕۆی نەخۆشخانەی هیوا بەرواری 21_11_2023 بەمشێوەیەن:

25 نەخۆشی تازە تۆمار كراون

1170 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە

4320 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە

164 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ كراوە

264 نەخۆش كیمیاییان وەرگرتوە و هەروەها 715 نەخۆش چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە

105 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داغڵ بون

453 نەخۆش لە قاوشە جیا جیاكانی نەخۆشخانە داغڵ كراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا