نووسراوی دوورخستنەوەی حەلبووسی گەشتە پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسراوی فەرمی دادگای فیدراڵی عێراق تایبەت بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی، گەیشتە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق هەواڵی گەیشتنی بڕیاری دادگای باڵای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمان بڵاوكردەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، دوای گەیشتنی بڕیاری سەرۆكی پەرلەمان بە كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكان و سەرۆكایەتی پەرلەمان، بەپێی دەستوور دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا پەرلەمان سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێرێت.

ڕۆژی سێشەممە، 14_11_2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بە تۆمەتی ساختەكردنی واژۆی پەرلەمانتار لەیس دلێمی ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا