پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەقی بڕیاری رەتكردنەوەی سكاڵایەكی لویس ساكۆ، پەتریاركی كلدانەكانی لە عێراق و جیهان بڵاوكردەەوە، كە دژی لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراقی تۆماری كردبوو، بەهۆی ئەوەی بە مەرسومێكی كۆماری پلە ئایینییەكەی لێوەرگرتبووەوە.
رۆژی دووشەممە، 13-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دەقی بڕیارەكەی بڵاوكردەوە.
دادگاكە لە بڕیارەكەیدا دەڵێت، سكاڵاكەی سكاڵاكار رەتكرایەوە، چونكە هیچ نادروستییەك لە رێكارەكانی دەركردنی مەرسوومی كۆماری ژمارە 31ی ساڵی 2023 نییە، كە بریتییە لە كشاندنەوەی مەرسوومی كۆماری ژمارە 147ی ساڵی 2013، كە بەپێی ئەو بڕیارە لویس ساكۆ بە پەتریاركی كلدانەكانی عێراق و جیهان دیاریكرا بوو.
دادگاكە هۆكاری بڕیارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی مەرسوومەكەی سەرۆككۆمار لەگەڵ ژمارەیەك لە مادەكانی دەستوور یەكانگیرە و هیچ كێشەیەكی یاسایی تێدا نییە.
رۆژی 3-7-2023، مەرسوومی ژمارە (31)ی سەرۆكایەتیی كۆمار لە ژمارە (4727)ی رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوكرایەوە و تێیدا بڕیاری كشانەوەی مەرسوومی ژمارە (147)ی ساڵی 2013ی راگەیاند و پلەی پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە كاردیناڵ لویس رافایل ساكۆ سەندرایەوە.