پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوریەکان (124) کەسیان بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد.
هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانیان بەمەبەستی بەرەنگاربونەوە و ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ئەنجامی چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری وورد، لە مانگی 10 ى 2023 لەچەند ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری (124 ) تۆمەتباری بەکارهێنەر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکرد.
لەئەنجامدا دەستگیرا بەسەر بڕی یازدە کیلۆ و بیست و چوار گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی ( کریستاڵ ، هیرۆین ، تلیاک ، حەبی ترامادۆڵ ، تۆوی خاشخاش ).
لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەماددەکانی (25_26_30) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.