ئەردۆغان و رەئیسی داوای راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو سەرۆککۆماری تورکیا و ئێران لە ئۆزبەکستان کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لەسەر راگرتنی دەستبەجێی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ھاریکاری ئابووریی لە تاشکەنتی پایتەختی ئۆزبەکستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران دوور لە چاوی کامێراکان کۆبوونەوە و پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و رەوشی ناوچەکە، بە تایبەت راگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە و رەوشی مرۆیی و  ئەو ھەنگاوانەی کە پێویستە بنرێن بۆ چارەسەرکردنیان تاوتوێکران.

ھەروەھا  ئەردۆغان و رەئیسی لە کۆبوونەوەکەدا جەختیاکرددووەتەوە لەسەر پێویستی راگرتنی دەستبەجێی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و داواشیانکرد، وڵاتانی ئیسلامی ھەڵوێستێکی ھاوبەشیان ھەبێت و فشارەکانی سەر ئیسرائیل زیاد بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا