وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق: چەند ماددەیەکی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاددەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشنیاریکردووە چەند ماددەیەکی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادبکرێت.

موسەنا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ئاشکرایکرد، بەمەبەستی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی نۆیەمی ئەمساڵ بۆ سەرجەم هاوڵاتییان لەگەڵ سەبەتەی دەیەم بۆ تۆڕەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی، وەزارەتەکەیان لەگەڵ بریکارەکانی خۆراک ئامادەکاری دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕی پێویستی ماددە خۆراکییەکان بۆ دابەشکردنی چوار سەبەتەی دیکەی خۆراک لە کۆگاکانیاندا هەیە و بڕیارە ئەمساڵ 10 سەبەتەی خۆراک بۆ هاوڵاتیان و 12 سەبەتەش بۆ تۆڕەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دابەشبکرێت.

جەختیکردەوە، پێشنیاریان بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە، پەنیر، ئاردی سفر و شیر بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادبکرێت و لەئێستادا چاوەڕێی ڕەزامەندین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا