پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ئێوارە بۆ پەڵەهەور و هەندێک ناوچە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
سبەی هەینی10ی تشرینی دووەم، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28پلەى سیلیزى
سلێمانی :29 پلەى سیلیزى
دهۆک : 28پلەى سیلیزى
کەرکوک : 28پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 27پلەى سیلیزى
زاخۆ : 27پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 16پلەى سیلیزى
سۆران : 25پلەى سیلیزى
گەرمیان : 31پلەى سیلیزى