سوپای توركیا بنكەی نوێی سەربازی لە برادۆست كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای توركیا نزیكەی 10 كیلۆمەتری دیكە خاكی هەرێمی كوردستانی بەزاند و بنكەیەكی سەربازی نوێی لە سنوری برادۆست كردەوە.

كوردسات نیوز بڵاویكردەوە، سوپای توركیا بنگەیەكی سەربازی نوێی لە سنوری برادۆست كردوەتەوە، نزیكەی 10 كیلۆمەتری دیكە هاتوەتە خاكی هەرێمەوە، زیاتر لە 100 سەربازی لە رێگەی هەلیكۆپتەرەوە لە بنكەكە دابەزاندووە.

بە دانانی ئەم بنكە سەربازییە ناوچەی دوریە بەتەواوەتی لە ناوچەی خواكورك_دا دەبڕێت و ناوچەی تارستان و كەم كۆڕا و سنین و لۆڵان زیاتر لە بەردەم سوپای توركیا كراوە دەبێت.

لەماوەی هەفتەیەكدا چوارجار فڕۆكەی جەنگی بۆردمانی ناوچەی برادۆستی كردووە، جگە لەوەش سوپای توركیا بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تۆبپارانی ناوچەی سنووریەكانی برادۆست دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا