پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە2ی تشرینی دووەم، پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی لەهاوڵاتییەك دزی بوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 11 ملیۆن دیناری لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد، سەرئەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، لەهەمان کاتدا دەستیشگیرا بەسەر ئوتومبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە، دوای لێكۆڵینەوەكان تۆمەتبار دانی بەوەدا نا كە ئوتۆمبێلەكەی بەپارە دزراوەكە كڕیووە.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران (أ، ف، م) لەدایكبووی 1987 دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.