ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماتیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، رایدەگەیەنێت، بە روونی بە ئێرانیان وتووە، نابێت هەوڵی ئاڵۆزكردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل بدات و لە سوودی خۆی بەكاری بهێنێت.

سەبارەت بە هەڕەشەی میلیشیاكانی عێراق، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جەخت دەكاتەوە، كە نابێت هیچ لایەنێك دوو دڵ بێت لە پابەندی ئەمەریكا لە بەرگریكردن لە هێزەكانیان.

راشیگەیاند، نزیكەی 400 هاووڵاتی ئەمەریكی لە غەززەن و لە پەیوەندیداین لەگەڵیان و دەیانەوێت غەززە بەجێبهێڵن.

وتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوو رێنمایی پێویست بە ئەمەریكییەكانی غەززە دەدەین، كە چۆن كەی و لەكوێوە غەززە بەجێبهێڵین، بەڵام بەهۆی بەردەوامی و پاراستنی وردەكاری و سەلامەتی رزگاركردنیان، هیچی دیكەی لەبارەیانەوە ناڵێم.

ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە رزگاركردنی هاووڵاتییە دیلەكانمان لەلای حەماس، ئەمریكا لەو ئاست و پێگەیەدا نییە، سازش بۆ حەماس بكات، هیچ سازشێكمان نەكردووە و ناكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا