پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە مەراسیمێکی شایستەدا کە لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی بەڕێوەچوو، لەپای خەبات و کۆششیان بۆ سەرخستنی مافی گەلی کوردستان، 416 پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، بە ئامادەبوونی لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و بەڕێوەبەری خانووبەرەی یەک و لێپرسراوی مەڵبەندی 1ـی رێکخستنەکانی سلێمانی، 416 پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسییدا دابەشكرا.
مەراسیمەکە لە هۆڵی رۆشنبیری لە سلێمانی بەڕێوە چوو و تێیدا زیندانیانی سیاسی لە رێگەی تیروپشکەوە و لە پرۆسەیەکی بێخەوشدا، زەوییەکانیان بەسەردا دابەشکرا.
لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە قۆناغی یەکەمدا 416 پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکراو بڕیاریشە لە ماوەکانی داهاتوودا پارچە زەوی زیاتر دابەشبکرێت.