نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا و بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەکەم، پاش بڵاوبوونەوەی بەرزبوونەوەی ئاستی سوتەمەنیی کۆگاکراوی ئەمریکا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 28 سەنت دابەزی و بە 89 دۆلارو 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لەهەمان کاتدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش، 18 سەنت دابەزی و بە 85 دۆلارو 21 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

تینا تێنگ، شیکەرەوەی بواری ووزە لە کۆمەڵەی CMC دەڵێت، “بەرزبوونەوە و دابەزینی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەپلەی یەکەم پەیوەندی بە گرژییەکانی نێوان ئیسرئیل و حەماسەوە هەیە”.

بەهۆی گرژییەکانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ترس لەسەر کەمبوونەوەی خواستی کڕینی نەوت لەلایەن وڵاتانی وەبەرهێنەوە درووست بووە. لەهەمان کاتیشدا، بەهۆی ناجێگیری ئاساشیی باکووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، وڵاتانی کڕیاری نەوت، دڵنیایی تەواوەتیان دەستناکەوێت لە بەدەستگەیشتی ئەو نەوتەی کە رۆژانە لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەکڕن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا