پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بەوە دەكات كەرتی غەززە ماوەی شازدە ساڵە لە رووی گەشەپێدانەوە پاشەكشێی كردووە، جەختیش دەكاتەوە لێكەوتە ئابوورییەكانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە رێژەیەكە هەرگیز دیاری ناكرێت.
رۆژی چوارشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2023 كۆنگرەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (یونكتاد) لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند، كەرتی غەززە لە ماوەی 16 ساڵی رابردوو و لەوەتەی ساڵی 2007 وە بەهۆی گەمارۆكانی ئیسرائیلەوە، لە رووی گەشەپێدان و پێشكەوتنەوە پاشەكشێی كردووە، جەختیش دەكاتەوە لێكەوتە ئابوورییەكانی ئەو جەنگەی لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئارادایە، مەحاڵە دەستنیشان بكرێت، بەڵكوو زیانەكانی لە رادەبەدەرە.
هاوكات ریچارد كۆزۆل رایت، بەڕێوەبەری بەشی ستراتیژییەكانی جیهانگیری و گەشەپێدان لە یونكتاد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كرد، زیان و لێكەوتە ئابووریی و داراییەكان و تەنگژە مرۆییەكانی ئێستای غەززە هەرگیز دەستنیشان ناكرێت، بەڵكوو لە سەرووی پێشبینییەكانە.
راپۆرتەكە روونیكردووەتەوە گەشەی فەڵەستین بە گشتی لە ماوەی ساڵی 2022دا تەنیا 3.9% بووە، هاوكات پشكی تاكی فەڵەستینی لە كۆی بەرهەمی ناوخۆیی تەنیا دەگاتە 8% و كۆی بێكاریش لە غەززە گەیشتووەتە 45%، كە ئەمەش ئاستێكی تائەوپەڕ لاوازە.