یاریەکی تۆپی پێ بە ڕووتی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دونیای مرۆڤەكان ڕووداو و شتی سەیر و سەمەرەی تیایدایە و تۆمار دەكرێت دەشێت ئەمەش بۆ وڵاتێكی وەك ئەڵمانیا شتێكی ئاسایی بێت، بەڵام لای ئێمە دەشێت نەك ڕوو نەدات هەر باسیش ناكرێت لەگەڵ ئەوەشدا تەنانەت لە خودی ئەڵمانیا خۆی كە یارییەكە ئەنجام دراوە میدیای ئەو وڵاتەی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە هەر بۆیە ڕۆژنامەی بێڵد ڕاپۆرتێكی دوور و درێژی لە سەر كردووە.

ڕۆژی10/3 ھەموو ساڵێک ڕۆژی یەکگرتنەوەی هەردوو بەشەكەی وڵاتی ئەڵمانیایە بەو بۆنەیەوە گۆرانیبێژانی ڕۆک یارییەکی نێو دەوڵەتیان لە ھەرێمی زاکسن ئانھالت (Sachsen-Anhalt) ساز کرد.

لەو یارییەدا یاریزانان بە بێ شۆرت و فانیلە یارییەکەیان ئەنجامدا واتا بە ڕووتی ئەمەش وەك گوزارشتێك بوو لە ئازادی و یەكگرتنەوەی ھەردوو بەشەکەی ئەڵمانیا و ڕوخاندنی دیواری بەرلین کە لە ٣ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٠ڕوویدا .

ئیتر ئەم ڕۆژە بووە ڕۆژی نیشتمانی ئەڵمانیای فیدراڵ و یەكگرتوو هەموو ساڵێكیش لەم ڕۆژەدا چەندان و چەندان چالاكی جۆراو جۆر سەرتا سەری وڵاتە زەبەلاحەكەی ئەوروپا دەگرێتەوە.

دانەر ئەسڵان/ لە بیڵدەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا