عێراق دەتوانێت رێگری لەكاتیۆشاكان بكات؟

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
لەدوای ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و نێردە دیبلۆماسییەكانی ئەو وڵاتە لە عێراق لەڕێی موشەكی كاتیۆشاوە كرانە ئامانج، رێگریكردن لەداخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، كە ماوەیەكی زۆرە داوای كۆنتڕۆڵكردنی ئەو میلیشیا چەكدارانە دەكەن، بووەتە كاری سەرەكی دەسەڵاتدارانی عێراق.

لە چوارچێوەی هێوركردنەوەی دیبلۆماسیدا، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رۆژی شەممە ٣ی تشرینی یەكەم، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكای لەوە دڵنیا كردەوە، حكومەتی عێراق چەند رێوشوێنێكی ئەمنی، رێكخراوەیی، سیاسی و دیبلۆماسی گرتووەتە بەر بۆ وەستاندنی هێرشەكانی ناوچەی سەوز و فڕۆكەخانەی بەغدا.

لەو بارەیەشەوە، سەرچاوەكانی عێراق جەختیان لەوە كردەوە، ئاگاداركردنەوەیەك لەسەر هەموو ئاستەكان و لای لایەنە جیاوازەكان لە دیارترینیشیان دەزگای ئەمنی گشتی و هەواڵگری گشتی هەیە بۆ بەرفراوانكردنی هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی فڕۆكەخانەی بەغدا و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە شارەكە.

لەماوەی رابردووشدا، چەند سەرچاوەیەكی دیكەی عێراق بڵاویان كردەوە، حامد ئەلزوهەیری فەرماندەی پێشووی كۆلێژی سەربازی عێراق بووەتە سەركردەی تیمێكی تایبەتی بەرپرسیار بەرانبەر بە پاراستنی ناوچەی سەوز لە بەغدا.

 

حامد ئەلزوهەیری فەرماندەی پێشووی كۆلێژی سەربازی عێراق بووەتە سەركردەی تیمێكی تایبەتی بەرپرسیار بەرانبەر بە پاراستنی ناوچەی سەوز لە بەغدا

 

لەدوای چركەساتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەستا بەڕاگرتنی ئەو هێزە ئەمنییەی بەرپرسە لەپاراستنی ناوچەی سەوز، هاوكات، هەڕەشەی ئەوەی كرد هەمان هەڵوێستی بەرانبەر هەر هێزێكی دیكە دەبێت، كە رێگە بەم جۆرە پێشێلكارییە ئەمنییانە بدات.

هەفتەی رابردوو، كازمی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی لەناكاوی بەئامادەیی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بەست و تێیدا جەختیان لەپێویستی بوونی هەڵوێستێك بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەكان و سنورداركردنی چەك لەناو وڵاتەكە كردەوە.

هاوكات باسیان لەوەش كرد، هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە جەنگ رابگەیەنێت، تا عێراق نەبێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی كێشە و ململانێكان و بەزاندنی سنووری دامەزراوە سەربازی و جێبەجێكارییەكان.

 

تا عێراق نەبێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی كێشە و ململانێكان و بەزاندنی سنووری دامەزراوە سەربازی و جێبەجێكارییەكان

 

لای خۆیەوە، ماجید ئەلسامەرایی نووسەر و سیاسی عێراق رایگەیاند، عێراق لە توانایدایە پارێزگاری لە نێردە ئەمریكییەكان بكات، ئەوەش لەدوای رێكخستنی توانا سیاسی و سەربازییە بەدەر لە یاساكانی میلیشیاكان، ئەوەش لە توانای بڕیاردانی ئەنجومەنی سەرۆك وەزیراندایە بەجۆرێك ئەگەر بتوانێت جێبەجێی بكات پاڵپشتییەكی گەورە بۆخۆی دەستەبەر دەكات.

لەبارەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی عێراقیش وتی: ئەو قسانە نامەیەكی میدیایین، كە كار بۆ بنیادنانی چوارچێوەیەكی رێكخراوی سەربازی و ئەمنی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حیزبەكان دەكەن، جەختی لەوەش كردەوە، لە ئێستادا پێویستە نوێنەرەكانمان بنێردرێنە تاران و رێنمایی بدەنە بریكارەكانمان لەبارەی هێرشە چەكدارییەكان.

ئەلسامەرایی باسی لەوەش كرد، كازمی كاتی تەواوەتی نییە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ میلیشیا چەكدارەكان، چونكە بواری رێوشوێنی نەرم لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێراندا نییە، دەشڵێت: داوای دۆزینەوەی چارەسەری خێرا دەكەین بەر لەوەی واشنتۆن بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە عێراق بدات، كە رەنگە داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتانی ئەوروپاشی بەدوادابێت و داڕمانی ئابوری و ئەمنی رووبەڕووی عێراق بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا