فراكسیۆنی كۆمەڵ بڕیاری بەشداری لەكۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان نەداوە

پۆڵەتیك پرێس
فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان تا ئێستا بڕیاری بەشداریكردنی لەكۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان نەداوە، كە بڕیارە سەرۆكی حكومەت ئامادە دەبێت تێیدا.

بڕیارە رۆژی دوو شەممە 5ی ئەیلول پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە بكات، ئەوەش لەسەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەندامێكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەو بارەوە وتی: هێشتا بڕیاریان لەبارەی بەشداری لەكۆبوونەوەكە نەداوە.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی كۆمەڵ بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بڕیاربوو رۆژی یەكشەممە كۆبوونەوەیەكی سەرۆك فراكسیۆنەكان بەڕێوەبچێت بۆ دانانی شێوازی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی رۆژی دووشەمەی پەرلەمان بەئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت، هەرچەندە ئاگادارنیم كۆبوونەوەكە ئەنجامدراوە، یان نا.

عومەر گوڵپی وتیشی: بە بڕوای من پێویست ناكات سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆببنەوە لەسەر ئەوەی شێوازی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە چۆن بێت، چونكە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دانیشتنی گفتوگۆی كراوە یان دانیشتنی گفتوگۆ لەبارەی پرسێكی گشتییەوە چ سەۆكی حكومەت یان ئەندامێكی ئەنجوومەنی وەزیران خۆی داوای بكات و بێتە پەرلەمان، یان پەرلەمان میواندارییان بكات و ئامادەبن بۆ گفتوگۆ لە هەردوو حاڵەتەكەدا ئەندامانی پەرلەمان مافی ئەوەیان هەیە پرسیار ئاراستەی ئامادەبووان بكەن.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەكرد، پرسیاری زۆریان ئامادە كردووە ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی بكەین، لەبارەی ژیانی خەڵك و موچە و داهات و لەبارەی رێكنەكەوتن لەگەڵ بەغدا و چوون و هاتنەوەی شاندەكان بە بێ ئەنجام و ئەو تەوەرانەی حكومەت دەستنیشانی كردوون بۆ گفتوگۆ.

پێشتر فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی كوردستان واژووی كۆكردبووەوە، بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بانگێشتی سەرۆكی حكومەت بكات بۆ لێپرسینەوە، بەڵام تائێستا هەنگاوەكانی بانگهێشتكردنەكە نەگیراوەتە بەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا