لوتكەی كالچیۆ دوا دەخرێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت

لوتكەی ئەم گەڕەی كالچیۆ زۆر نزیكە لەوەوە كە دوا بخرێت بەو پێیەی پۆلیسی شاری ناپۆلی یانە باشورییەكەی ئاگادار كردۆتەوە لەوەی كە نابێت ڕوو لە تۆرینۆ بكات بۆ ئەنجام دانی یارییەكەی بەرامبەر بە یۆڤی.

پیتەر لۆمۆناكۆ سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاشكرای كرد: پاش ئەوەی ژمارەیەك لە یاریزانانی ناپۆلی تووشی كۆڕۆنا بوون و پێكهاتەكەی گاتۆزۆ تەنها 13 یاریزانی تیادا مایەوە لە ئێستادا پۆلیسی شاری ناپۆلی یانەكەی ئاگادار كردۆتەوە لەوەی كە ڕوو لە تۆرینۆ نەكات باشترە و داواشیان لە یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا كردووە كە بە بڕیاریش ڕووبەڕووبوونەوە لوتكەكەی نێوان یۆڤی و ناپۆلی دوا بخات.

ناوبراو بە ڕۆژنامەی كۆرێری دیللۆ سپۆڕتی ڕاگەیاند: (دۆخەكە خراپە تا ئەم كاتەش ناپۆلی گەشتی نەكردووە بۆ تۆرینۆ و پۆلیس ڕێگە نادات گەشتیش بكەن بۆیە پێ‌ ناچێت یارییەكە ئەمشەو بەڕێوە بچێت).

جێی باسە یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەسەڵاتدارانی شارەكانیان سەرپشك كردووە لە پەیڕەو كردنی یاسادا ڕێگە بدەن یان نا بە یانەكان كە گەشت بكەن بۆ ئەنجامدانی یارییەكان یاخود نا.

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک