لە سلێمانی دەست بەسەر 25 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

پۆڵەتیك پرێس: كەنار ئازاد

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی گشتی سلێمانی ئاشكرایدەكات، دەستیان بەسەر 25 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵدا گرتووە، كە ویستویانە بۆ وڵاتێكی دیكەى بگوازنەوە.

جەلال ئەمین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی گشتی سلێمانی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، هێزەكانی ئاسایشی سیلێمانی جگە لەدەستبەسەردا گرتنی ئەو بڕە ماددە هۆشبەرە، بە هاوكاری ئاسایشی هەولێر توانيویانە ئەو كەسە دەستگیربكەن كە ویستویەتی ئەو كارە بكات.

وتیشی، “هێزەكانمان لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دوو بارهەڵگری گەورەی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركردووە، لەداهاتوودا زانیاریەكان دەخەینەڕوو”.

راستەوخۆ: دەست بەسەر کۆمەڵێک ماددەی هۆشبەردا گیرا

Julkaissut Politic Press Sunnuntaina 4. lokakuuta 2020

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا