بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆچی دوایی لیوا خۆشەوی لە دڵەوە نیگەرانیكردین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەكە ئاڕاستەی خانەوادەی لیوا خۆشەوی عەلی خورشید دەكات و دەڵێت، كۆچی دوایی لیوا خۆشەوی عەلی خورشید لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

دەقی پرسەنامەكە…

بەڕێزان بنەماڵەی تێكۆشەر، لیوا خۆشەوی عەلی خورشید

كۆچی دوایی لیوا (خۆشەوی عەلی خورشید) لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

كاك خۆشەوی ئەفسەرێكی دڵسۆز و لێهاتوو بوو، نموونەی تێكۆشان و سەرڕاستی بوو لە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانیدا.

لەدەستدانیشی مایەی دڵتەنگیی هەموومانە و لە خوای گەورە داواكارم بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری

بەهەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا