پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئەنجوومەنی تازە هەڵبژێردراوی سەرکردایەتیی یەکێتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی تشرینی یەکەم لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچووە.
کۆبوونەوەکە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییە لە پاش هەفتەیەک بەسەر پەسندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی و کۆتایی هاتنی پێنجەمین کۆنگرەی ئەو حزبە ئەنجام دەدرێت.
لەکۆبوونەوەکەدا، پرسی کاروچالاکییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەپاش کۆنگرە، پەیوەست بە گوزەران و دۆخی هاوڵاتییان و هەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە.
ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بریتین لە 60 ئەندام و یەک سەرۆک. هەفتەی رابردوو تەواوی بڕگەو ماددەکان کە ژمارەیان 66 ماددەیە، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی پەسندکران و دەنگیان لەسەردرا.